بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵی نوێ ی خوێندن به‌رو پێشبردنی ڕه‌وتی په‌روه‌رده‌و فێركردن ، كاتژمێر 4 ی ئیواره‌ی رۆژی شه‌ممه 8-9-2012 له باڵه‌خانه‌ی نوێ ی قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ره‌تی ئه‌هلی به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی قوتابیان كۆبوونه‌وه‌یكی به‌رفراوان ئه‌نجامدرا. سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه مامۆستا زساد محمد ووته‌ی به‌خێرهاتن ده‌ستی به‌كۆبوونه‌وه‌كه كرد‌و دواتر چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی بۆ ئامادهیبان باسكرد له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن پیرۆزبایی ده‌ستپێكی ساڵی نوێ ی خوێندنی لێ‌كردن و چه‌ند پرسێكی گرنگی بۆ ئاماده‌بوان ده‌رباره‌ی قوتابخانه‌ی ئاگا بۆ ساڵی خوێندنی 2012-2013 باسكرد و دواتر هه‌لی به ئاماده‌بوان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شداربن له‌كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ڕه‌وتی خوێندن له قوتابخانه‌ی ئاگای بنه‌ره‌تی ئه‌هلی كه ئه‌م ساڵ له باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ و كهلو په‌لی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو كرایه‌وه هیوای خواست ئه‌م ساڵ زیاتر به‌ره‌و پیش بچێت جیا له‌گه‌ڵ ساڵی پیشوو و كۆبوونه‌وه‌كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند “دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجوومه‌نی نوێ ی دایبابان هه‌ڵبژێردرا و به‌جیا كۆبوونه‌وه چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی خوێندن و تایبه‌ت به قوتابخانه‌ی ئاگا تاوتوێكرا .